شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-15 14:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داوا لە بەرهەم ساڵح دەكرێت یەكێك لە كاندیدەكانی خۆپیشاندەران بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی ڕابسپێرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی ئیئتیلافی سائیروون داوا لە بەرهەم ساڵح سەرۆك­كۆمار دەكات گوێ‌ لە دەنگی گەل بگرێت و یەكێك لە كاندیدەكانی خۆپیشاندەران بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ رابسپێرێت.

کوردپرێس:

شممەری ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشكی ئیئتیلافی سائیروون لە بەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە داوە، دوای تێپەڕبونی 16 ساڵ بەسەر ڕووخانی رژێمی دیكتاتۆری و دەست­پێكردنی پرۆسەی سیاسی، ئێستا عێراق لەبەردەم وەرچەرخانێكی مێژووییدایە.

ناوبراو ڕوونیشی كردووەتەوە، گەل لە رێگەی خۆپیشاندان و مانگرتنە بەردەوامەكانیانەوە بە دەنگی بەرز دەڵێت "دوبارەكردنەوەی حكوومەتی پشككاری بەهەمان دەموچاوەكانی پێشووەوە ڕەت دەكەینەوە و ناگەڕێینەوە ماڵەكانمان تا ئەوەی دەمانەوێت بەدەستی نەهێنین، ئەویش بنیادنانی عێراقێكی نوێیە لەسەر بنەما نەتەوەیییەكان".

پەرلەمانتارەكەی سائیروون بە پێویستی دەزانێت سەرۆك كۆمار، كە پارێزەری دەستوورە لە ئاست بەرپرسیارێتییەكەیدا بێت و گوێ‌ لە دەنگی گەل بگرێت، هەروەها دەرگا لەبەردەم نوێنەرەكانیاندا بكاتەوە و بەدەم داواكارییەكەیانەوە بچێت بۆ ڕاسپاردنی سەرۆك وەزیرانێكی سەربەخۆ، كە بەشێك نەبووبێت لە پرۆسەی سیاسیی ئێستا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە