شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-14 14:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە بۆریس جۆنسن دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا.

کوردپرێس: لە پەیامەکەدا هاتووە: "پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان لێ دەکەم، هيوادارم بەیەکەوە کاربکەین بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو".

پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی بەریتانیا، توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆخۆی مسۆگەر بکات.

لە کاتی جەنگ دژ بە داعش، بۆریس جۆنسن، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وەک شارەداری لەندەن سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و هێزەکانی پێشمەرگەی بەسەر کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە