شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-11 08:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەشار ئەسەد: بە شانازیی نازانم لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆ بکەم

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا، لە تازەترین دیمانەیدا هێرشی توندی کردووەتە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا و دەڵێت بە هیچ شێوەیەک شانازی بەوەوە ناکەم کە لەگەڵ ئەردۆغاندا دابنیشم و گفتوگۆ بکەم.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، بەشار ئەسەد لە دیمانەیێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی Raiی ئیتاڵی، ئاماژەی داوە ئەگەر رۆژێک ناچار بکرێم لەگەڵ ئەردۆغان دابنیشم و گفتوگۆ بکەم، ئەمە شانازی نییە بۆ من و هیچ شانازی بە دانیشتن لەگەڵ ئەودا ناکەم.

ناوبراو دەیشڵێت ئەردۆغان لەگەڵ ئیسلامییە توندڕەوەکان کار دەکات و لە بەرژەوەندییەکان سووریا دەدات. ئەمەش پەیوەندیی بە هەستی منەوە نییە بۆ ئەو، بەڵکوو لەبەر بەرژەوەندیی وڵاتەکەمە و بەرژەوەندیی وڵاتەکەم لە کوێ بوو بۆ ئەوێ دەچم".

هەر لە درێژەی قسەکانیدا بە ئەردۆغانی گوت موسڵمان نییە، بەڵکوو ئیسلامییە و ئیسلامیش چەمکێکی سیاسییە، بۆیە پێویستە لە یەکتری جیا بکرێتەوە.

پێشتریش ئەردۆغان لە چەندین دیمانە و میتینگدا ئاماژەی دابوو، "کە بە هیچ شێوەیێک لەگەڵ بەشار ئەسەد دانانیشێت و داواشی کردووە لە دەسەڵات نەمێنێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە