شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-11 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڕیاری نیشتەجێ کردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە کوردیەکان مەترسیدارە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) وتی: " بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ نیشتەجێ کردنی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە داگیرکراوەکان مەترسیدارە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدی لە تویتێکدا باسی ئەوەی کرد، بانگ لە ئەمریکا و ڕووسیا دەکەن لەبەرامبەر گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە بێدەنگ نەبن. لەبەرئەوەی نیشتەجێ کردنی ملیۆنێک ئاوارە لە گرێ سپی و سەریکانی و ناچەکانی تر بە واتای گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دێت.

هەروەها فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک داوای کرد، هەوڵ بۆ گەڕانەوەی خەڵکە رەسەنەکەی بدرێت و ئەمریکاش لەم ڕووەوە هاوکار بێت.

ڕەجەب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، هەفتەی ڕابردوو باسی ئەوەی کردبوو، پڕۆژەیان هەیە، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە لە ناوچە داگیرکراوەکان دروست بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە