شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-10 10:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ڕەشنووسی بودجەی 2020ی ئەمەریکادا جەخت لە سزادانی تورکیا کراوەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- شەوی رابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر بودجەی نوێی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە، کە تیایدا بەپێی رەشنووسی بودجەکە بە هۆێ گڕینی ئیس400ی ڕووسی، تورکیا سزا دەدرێت.

کوردپرێس: بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمریکا رەزامەندییان لەسەر رەشنووسی بودجەی بەرگریی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 دەربڕی.

ئەو رەشنووسە لەلایەن هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتی ئەمریکاوە دەنگی لەسەر دەدرێت و دەخرێتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پاش واژۆکردنی دەبێت بە بەڵگەنامەیێکی یاسای کە هەموان دەبێت پابەندبن پێیەوە.

لە رەشنووسی بودجەکەدا رێگری کراوە لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ فڕۆکەی F-35 بگوازێتەوە یاخود بفڕۆشێت بە تورکیا.

مانگی تەمموزی ئەمساڵ تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400ی رووسی کڕی، لە رێککەوتنێکدا لەگەڵ مۆسکۆ، کە دژایەتیێکی زۆری لەلایەن واشنتنەوە لێکرا، بڕیاریشە سیستەمەکە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو بەتەواوەتی لە تورکیا بکەوێتەکار.

واشنتن سیستەمی بەرگری S-400ی رووسی بە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆکەی جەنگی F35ی ئەمریکی دەبینێت، بۆ ئەم مەبەستەش تورکیای لە رێککەوتنی فڕۆشتنی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکی دوورخستەوە و سزای شکاندنی رێککەوتننامەکەی بەسەر ئەنقەرەدا سەپاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە