شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-09 15:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستیپێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند کۆسرەت رەسوول عەلی جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

کوردپرێس: عوسمان بانیمارانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، ئەوە یەکلای بووەتەوە کە جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لە کۆنگرەدا ناچێتە هیچ ململانێیەکەی هەڵبژاردنەوە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی جەختی لەوە کردەوە کۆسرت رەسوول تەنیا وەک سەرپەرشتیار ‌و چاودێر بەشداری کۆنگرەی چواری یەکێتی دەکات ‌و گوتیشی "بۆ دیاری کردنی کەسی یەکەمی یەکێتی لە کۆنگرەدا چەند پڕۆژەیێک دەخرێتەڕوو کامە دەنگی زۆرینەی هێنا ئەوە پەسند دەکرێت، بەڵام دوای کۆنگرەش پۆستی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەر لەلای کۆسرەت رەسووڵ دەمێنێتەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە مەڵبەندەکانی یەکێتی دەستیپێکرد، ئەمەش وەک ئامادەکارییێک بۆ کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی کە بڕیارە لە21ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

پشکی ئەو مەڵبەندانەی کە نووێنەریان بۆ کۆنگرە دەبێت

سلێمانی 73

کەرکووک 124

هەولێر 49

دهۆک 18

بەغدا 7

سۆران 15

مووسڵ 18

خانەقین 20

شارەزوور 23

پێشمەرگە 21

گەرمیان 18

چەمچەماڵ 8

کۆیە 12

شنگال 8

حەمرین 7

مەخموور 5

راپەرین 36

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1975دا دامەزراوە و تا ئێستا سێ کۆنگرە و دوو کۆنفرانس پێنچ پلۆنیۆمی بەڕێوە بردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە