شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-09 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی 25 ئەندامی پەرلەمان، وادەی لێپرسینەوە لە وەزیری نەوت دیاری کرا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری داوە رۆژی پێنجشەممە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکات.

کوردپرێس:

لەسەر داوای یوسف عەلوان کیلابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ڕەزامەندیی زیاتر لە 25 پەرلەمانتار، پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق کردووە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە رۆژی پێنجشەممە 12/12/2019 لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری نەوت بکرێت.

نووسراوەکە، ڕۆژی یەکشەممە دەرچووە و واژۆی سیروان سیرینی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەسەرە.

بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیاییی ڕووداو، سەرچاوەیێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ڕاستیی نووسراوەکەی بۆ ئەو میدیایە پشتڕاست کردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە