مەسعوود بارزانی: داعش خۆی ڕێکخستۆتەوە و هەڕەشەیێکی جیدییە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای هێرشی چهكدارانی داعش له شهوی رابردوو بۆ سهر هێزهكانی پێشمهرگه له نزیک خانهقین كه تێیدا 3 پێشمهرگه گیانیان لەدەست دا، مهسعوود بارزانی پهیامێكی راگهیاند.
کوردپرێس:
دهقی پهیامهكهی مەسعوود بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، بەهۆی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر پێشمەرگە لە دەوروبەری خانەقین، بەداخەوە 3 پێشمەرگە شەهیدبوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
پەلامارەکانی ئەمدواییەی تیرۆریستان دەرخەری ئەوەن کە تیرۆریستان خۆیان ڕێکخستووهتەوە و هەڕەشەیێکی جیددین بۆ سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران