شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2019-12-04 09:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی: دەکرێت کوردستان ببێتە دەروازەیێکی گرنگ بۆ ئاوەدان کردنەوەی نەینەوا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ بە بەشداریی کۆمپانیاکانی عێراق و کوردستان و وڵاتانی کەنداو و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت. لە كۆنفرانسەكەدا وەبەرهێنەرانی ئەمریكا، وڵاتانی عەرەبیی كەنداو، عێراق و هەرێمی كوردستان بەشدارن.

کوردپرێس: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنفرانسەکە بوو و رایگەیاند: "دەکرێت کوردستان ببێتە دەروازەیێکی گرنگ بۆ ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا و ئێمەش وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ هاوکاری کردن لە بونیاتنانەوەی ئەو پارێزگایە".

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە نزیکەی ملیۆنێک ئاوارەی سنووری نەینەوا لە هەرێمی کوردستانن و ئەوان وەک حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکن و دەشڵێت: "پێویستە حکوومەتی ناوەندی کاری زیاتر بۆ نەینەوا بکات".

تاڵەبانی زیادی کرد: ئێمە شانازی بەوە دەکەین کە شان بەشانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپا و هێزەکانی دیکەی عێراق شەڕمان کرد بۆ رزگارکردنی مووسڵ، بەڵام ئێمە لێرە لە کوردستان شانازی بەوەش دەکەین کە ئێمە بووینە شوێنێک بۆ پێشوازی کردن لە زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار ئاوارە زۆربەیان خەڵکی نەینەوان کە بەزۆر ناچارکران شوێنەکانی خۆیان جێبهێڵن و بەدوای پەناگەدا بگەڕێن.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وتیشی هێشتا زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەر و ئاوارە لە هەرێمی کوردستاندان. هاوشێوەی شانازی کردنمان بە رزگارکردنی نەیەنەوا و باوەش کردنەوەمان بۆ پەنابەر و ئاوارەکان، بەو جۆرەش شانازی دەکەین بەوەی کە بەشداربین لە دووبارە بنیاتنانەوەی و پەرەپێدانی نەینەوا.

ناوبراو دەیشڵێت: کوردستان لە رابردوودا و ئێستاش دەروازەیەکە بۆ ژمارەیێکی زۆر کە دەیانەوێت وەبەر‌هێنان لە عێراقدا بکەن و ئەمجارە کوردستان دەکرێت ببێتەوە دەروازەیەک بۆ بنیاتنانەوەی مووسڵ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە