شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2017-12-05 07:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یونامی ئاماری کوژراو و بریندارانی مانگی رابردووی عێراقی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆھاریکاری عێراق، رای­گەیاندووە: لە ئەنجامی توندوتیژی و شەڕ و پێکداداندا لە مانگی نۆڤیمبێر ئەمساڵدا ١١٧کەسی مەدەنی عێراقی کوژراون و ٢٦٤کەسی تریش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یونامی لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا ژمارەی قوربانیانی شەڕ و کاری توندوتیژی لە پارێزگای بەغدا ٥١ کوژراو و ١٥ بریندار ڕاگەیاندووە.

ھەروەھا، لە پارێزگای سەلاحەدین ٢٤کەس کوژراون و ٦٠ی دیکە، بریندار بوون و لە پارێزگای کەرکووک ١٢کەس کوژراون و ٢٨ کەس بریندار بوون.

یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، رای­گەیاندووە: ھەردوو تەقینەوەکەی دوزخورماتوو لە پارێزگای سەلاحەدین و پارێزگای بەغدا لە مانگی رابردوو نیشانەی ئەوەیە کە ھێشتا تیرۆریستان توانایان ھەیە زیان بگەیێننە ھاووڵاتیان و دەبێت دەسەڵاتدارانی عێراق ھەموو رێنماییەکان بگرنەبەر بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە