فەرماندەی هەسەدە بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم: ده‌مانه‌وێت له رۆژانی داهاتوودا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندیی کوردی تێدا بێت
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وه‌ڵامی په‌یامی هاوخه‌میی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی دایه‌وه كه بۆ كۆچی دوایی دایكی ئاراسته‌ی كردبوو.
کوردپرێس:
مه‌زڵوم كۆبانی له‌په‌یامێكدا سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كات، بۆ هاوخه‌مییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كۆچی دواییی دایكی‌دا و رایگه‌یاندووه، "سوپاس بۆ هاوخه‌می و هه‌سته جوان و راستگۆیی و به‌هێزه‌كه‌ت، هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ئێوه ده‌خوازم و له‌خودای گه‌وره داواكارم پاداشتی هه‌موو چاكه و سه‌ركه‌وتنێكتان بداته‌وه و هه‌میشه له‌شادیدا بن".
مه‌زڵوم كۆبانێ له‌و په‌یامه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌مانه‌وێت له رۆژانی داهاتودا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌كه‌مانی تێدا بێت.
ڕۆژی 19ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021، دایكی مه‌زڵوم كۆبانێ به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، زۆربه‌ی سه‌ركرده و به‌رپرسانی حكومی و حزبی هه‌رێمی كوردستان په‌یامی هاوخه‌مییان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد.
بۆچوونی بەکارهێنەران