شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-01-21 11:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای دەستبەکاربوونی جۆ بایدن وەکوو سەرۆکی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییان لە ناوبراو کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە توویتێکدا رایگەیاندووە: "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کامڵا هاریس دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی مێژووییانەوە. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە سەرکردایەتی کردنی گەلی ئەمریکا و بەهیوام کار لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئیدارەی نوێ بکەین".

هاوکات مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە توویتەر نووسیویەتی: "گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کامڵا هاریس دەکەم. بەهیوام لەنزیکەوە کارتان لەگەڵ بکەم بۆ بەهێزکردنی هاوپەیامنیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و گەڕاندنەوەی دڵنیایی بۆ هەرێمەکە".

لای خۆیەوە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نامه‌یێک ئاراسته‌ی جۆ بایدن، 46ـه‌مین سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات و تێیدا پیرۆزبایی لێده‌کات و هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت.

به‌ گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمیی مەسعوود بارزانی، که‌ ناوه‌ڕۆکی نامه‌که‌ی بڵاوک ردووه‌ته‌وه‌، بارزانی وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ جۆ بایدن خواستووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە