شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-28 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری دابەزینی بەرچاوی دەنگی ئەردۆغان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە ئارادایە

پوختەی هەواڵ
دکتۆر مەهمەت ئۆزالپ، مامۆستای زانکۆی چارڵز ستۆرت و بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەی ئیسلامی و شارستانییەتی ئەم زانکۆیە، ڕاگەیاند ئەگەری دابەزینی بەرچاوی دەنگی ئەردۆغان لە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لە ئارادایە. ناوبراو لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری سیاسی کۆنڤێرسەیشێن بڵاو کراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەدای حکوومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەردۆغان بەرامبەر بە ئەو بوومەلەرزە کە ناوچە کوردنشینەکانی تورکیا هەژاند و زیانێکی زۆری مادی و مرۆیی لێکەوتەوە، دەتوانێت کاریگەریی نەرێنیی لەسەر چارەنووسی ئەردۆغان هەبێت. ناوبراو هەروەها ئاماژەی دا بەوەی کە کوردەکانی تورکیا 18%ی دەنگدەرانی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن بۆیە ئەگەر حکوومەت بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان گرنگییەکی جددی بە دۆخی کورد نەدات، ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا ڕووبەڕووی دۆخێکی شڵەژاو دەبێتەوە. دکتۆر ئۆزالپ جەختی لەوەش کردەوە کە بەهۆی زیادبوونی ڕەخنەکان بەرامبەر بە ئەدای حکوومەتی ئەردۆغان بەتایبەتی لەلایەن لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە، ڕەنگە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا ڕووبەڕووی چارەنووسێکی جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو بێتەوە.
هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە