تورکیا ڕەزامەندیی دەربڕی بە ئەندام بوونی فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆ
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە ئەنقەرە پێشوازیی لە ساولی نینیستۆ، سەرۆکی فینلاند کرد، دوای کۆبوونەوەی لووتکەی هەردوو وڵاتیش، هەردوو سەرۆکی تورکیا و فینلاند کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیان ئەنجامدا.
رەجەب تەییب ئەردۆغان و ساولی نینیستۆ، باسیان لە دۆسییە هاوبەشەکانی نێوان ئەنقەرە و هێڵسنکی، پەیوەندییە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی نێوانیان کرد.
یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە پرسی ئەندامیەتی فینلاند بو لە هاوپەیمانی ناتۆ، لەم بارەیەوە سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، ئەنقەرە رەزامەندە بە بوونی فینلاند بە ئەندامی ناتۆ و داواشی لە پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد دەست بکات بە رێکارەکانی پەسەندکردنی فینلاند لە هاوپەیمانی ناتۆ.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر سوید رێکاری پێویست نەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئەنقەرە هەڵوێستی خۆی ناگۆڕێت و رەزامەند نابێت سوید ببێتە لە ئەندام لە ناتۆ.
بۆچوونی بەکارهێنەران