شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-03-15 05:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

 یەکێتی هەوڵی داوە بۆ کوشتنی کوڕێکی مەسعوود بارزانی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی باڵای پارتی ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا نیگەرانیی مەسعوود بارزانی لە یەكێتی، پەیوەندی بە هەوڵێكەوە هەیە بۆ كوشتنی یەکێک لە کوڕەکانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی كوردستان بە درەو میدیای ڕاگەیاندووە:" بارزانی گومانی لە چەند سەركردەیەكی یەكێتی هەیە"، بەڵام یەكێتیی تێوەگلانی لە ھەوڵێکی لەوجۆرە بەتوندی رەت دەكاتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکرد "مەسعوود بارزانی تووڕە و نیگەرانە لە یەکێتیی، ئەمە ھۆکارەکەیە کە ئێستا نایەوێت سەركردەكانی یەكێتیی ببینێت".

بەپێی ئەوەی بەرپرسەکەی پارتی ، ھەوڵەکە بۆ کوشتنی "وەیسی بارزانی" کوڕی مەسعوود بارزانی بووە، ئەو کەسەی ئەرکی کوشتنەکەی پێسپێردراوە کارمەندێکی دەزگای دژەتیرۆری پارتی بووە و ئێستا دەستگیر کراوە، تەواوی بەڵگە و ڤیدیۆکانی ئەم کەیسە خراوەتە بەردەم مەسعوود بارزانی.

لەبەرامبەردا سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتیی کە درەو میدیا قسەی لەگەڵدا کردووە، باس لەوە دەکات، ئەو بابەتە بەتەواوەتی لە یەکێتییەوە دوورە و بەپێچەوانەوە یەکێتیی ھەمیشە ھەوڵی داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بارزانیدا ئاسایی بێت.

تا ئەم دواییەش بە گوێرەی لێدوان و قسەی بەرپرسانی باڵای هەردوو حزب بە تایبەتیش مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی وا دەركەوت كە كرۆكی كێشەكان پەیوەندی بە كوشتنی هاوكارجافەوە هەیە، بەڵام لەم دواییە كێشەكان سەریان كێشا بۆ ووروژاندنی پرسی كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی لەلایەن دادگایەكی هەولێرەوە و ناكۆكی هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لەسەر پرسی داڕشتنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵ و كشانەوەی تیمی یەكێتی لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران .

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە