حەوت پهرلهمانتاری پەرلەمانی کوردستان دهستلهکار دهکێشنهوه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەرەتای مانگی داهاتوودا پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر داواکاریی دهستلهکار کێشانهوهی حەوت پەرلەمانتار دهخرێته دهنگدانهوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان ئەحمەد بەکر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کردووه، ڕۆژی چوارشەممەى ئهم ههفتهیه، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره 1ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەم له خولی پێنجهمی ئەنجام دەدات.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەیاسای کار لە هەرێم و داواکاریی دەستلەکار کێشانەوەی حەوت پەرلەمانتار دەخرێتە دەنگدانەوە کە بریتین لە: شێرکۆ جەودەت، ئەبووبەکر عەبدوڵڵا، ئیسماعیل عەلی، سەرچنار ئەحمەد، هلز ئەحمەد، عەلی حەمە ساڵح و کازم فاروق".
سامان ئەحمەد بەکر ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتەیەکی تایبەت بەخولی بەهارەی ساڵی پێنجەم لەخولی پێنجەمی هەڵبژاردن دەخوێنێتەوە و دواتر سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمان وتەیەک پێشکەش دەکەن.
بۆچوونی بەکارهێنەران