وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە هەرێمی کوردستان نەوت بفرۆشێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق دهڵێت، ئەو وەزارەتە دژی ئەوەیە حکوومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق له نووسراوێکدا که رۆژی 15ی ئهم مانگه دهرچووه و وهڵامی پێشنیارهکانی حکوومهتی هەرێمی کوردستان داوهتهوه لهبارهی یاسای نەوت و غاز و لەکۆی 15 پێنشیار 10 پێشنیاریان رەتکراونهتهوه و تیایدا هاتووه، "وەزارەتی نەوتی عێراق دژی ئەوەیە حکوومەتی هەرێم نەوت بفرۆشێت".
فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی نەوتی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە وەزارەتی نەوتی عێراق هەروەها دژی ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان "هێڵی بۆری نەوت و غازی تایبەت بەخۆی هەبێت، ئەنجومەنی نەوت و غازی هەبێت، یاسای نەوت و غازی هەرێم دوای هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە جارێکی تر زیندو بکرێتەوە".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران