فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا باکووری هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆكەكانی توركیا دەستیان كردووە بە بۆردوومان كردنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باكووری سنووری پارێزگای دهۆک لە باکووری هەرێمی کوردستان.
کوردپرێس:
ڕادیۆ نەوا بڵاوی کردەوە سەرچاوەیەكی فەرمی لە پارێزگای دهۆک بۆ شەفەق نیوز رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە زنجیرە چیای مەتین و لە دۆڵی بیرە بۆردوومانی ناوچەكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان كردوە، هەروەها شوێنی بۆردوومانەكە نزیک بووە لەچەند گوندێكی ناوچەكەوە كە سەر بە قەزای ئامێدین.
جێی ئاماژەیە، لەدوای ڕوودانی بومەلەرزەكانی توركیاوە ئەمە یەكەمین جارە فڕۆكەكانی توركیا پێگەی پەكەكە لەو ناوچەیە بۆردوومان بكەن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران