شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-23 09:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامارێکی نوێ لە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بڵاو کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکانی شەشی شوبات کە بە گوڕی 7.7 و 7.6 پلەی رێختەر تورکیا و سووریایان هەژاند، 50 هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند تا ئەم ساتە، 43 هەزار و 556 کەس لە تورکیا بەهۆی بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە سووریا ژمارەی گیان‌لەدەست‌دان بەهەمان هۆکار 6 هەزار و 747 کەسی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) لە راگەیەندراوێکدا گوتی، دوای بوومەلەرزە گەورەکەی 6ـی شوباتی ئەمساڵ، 7 هەزار و 241 پاشلەرزە روویانداوە، لەنێویاندا 41ـیان بەهێزبوون.

ئافاد دووپاتی کردەوە بەردەوامن لە گەیاندنی چادر و خێوەت بۆ ناوچە زیانبەرکەوتووەکان و تاوەکوو ئیستاش 300 هەزار و 809 خێوەتیان بەسەر 270 ناوچە دابەش کردووە.

هەروەها بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی سووریا 6 هەزار و 747 کەسی تێپەراند، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ژمارەی ئەو سووریانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزە لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 1هەزار و 793 کەسە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە