شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-20 04:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرش کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە مووشەک کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند ڕۆژی یەکشەممە هێرشی مووشەکی کرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

سێنتکام ڕۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢٠:٢٨ی ڕۆژی شەممە ١٨ی شوبات، دوو مووشەک لە نزیک شوێنی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە گوندی "سەوز" کەوتوونەتە خوارەوە.

بە وتەی ئەم سەرچاوە سەربازییە ئەمریکییە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێنەکەوتۆتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە