شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-18 08:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

٢٤٧ منداڵی بەرکەوتووی بوومەلەرزە لە نەخۆشخانەکانی تورکیان کە کەس نایانناسێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ٢٤٧ منداڵی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتەن بەبێ ئەوەی کەس بیانناسێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فۆئاد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کرد ژمارەی ئەو منداڵە بێ سەرپەرشتانەی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی ئەمدواییە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون 1598 منداڵن.

ئۆکتای ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆی هەزار و ٥٨٩ منداڵی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە، کە بەبێ سەرپەرشتیار گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان ناسنامەی هەزار و ٣٤٢ منداڵ دەستنیشان کراوە و 953 کەسیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان کراوە بەڵام ٢٤٧ منداڵ لە نەخۆشخانەکانن بەبێ ئەوەی کەس بیانناسێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە