شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-02-12 07:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ره‌و ئیمارات که‌وته‌ڕێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێکى فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاریی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکوومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە شاری دوبەی لە ڕۆژانی 13-15ى ئه‌م مانگه‌ شوبات بەڕێوەدەچێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "سەرۆکی حکوومەت لە پەراوێزی لووتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان ‌و دەسەڵاتداران‌ و بیرمەندان ‌و خاوەنکارانی عەرەبی ‌و هەرێمی ‌و جیهانی دەبێت".

لووتکەی جیهانیی حکوومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجامدەدرێت ‌و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار‌ و سەرۆک وەزیران‌ و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حکوومی تێیدا بەشداردەبن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە