شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-01-27 06:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوردەکانی سووریا نیگەرانی ئەوەن ئەمریکا جارێکی تر خەیانەتیان لێبکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- گۆڤاری سیریان ئابزرور باس لە نیگەرانیی بەرپرسانی کوردی سووریا دەکات لە ئەگەری ئەوەی کە جارێکی دیکە بەر خەیانەتی ئەمریکا بکەون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سیریان ئابزرور لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ژمارەیەک لە بەرپرسانی کوردی سووریا نیگەرانی ئەوەن کە ئەمریکا بۆ ڕەزامەندیی تورکیا، بێدەنگ بێت هەمبەر هێرشێکی دیکەی ئەو وڵاتە لەدژی کوردەکان.

هەروەها ناوەندی هەواڵگریی سوید لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە باس لە نیگەرانیی کوردەکانی سووریا دەکات لەوەی جارێکی تر تورکیا هێرش بکاتەوە سەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا؛ ئەوەش بە ئاوڕدانەوە لە پڕۆسەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا و لاواز بوونی پشتگیریی جیهانی بۆ کوردەکانی سووریا.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت دەنووسێت سەردانی ئەم دواییەی بەرپرسانی کوردی سووریا بۆ دیمەشق و هەوڵدان بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ حکوومەتی بەشار ئەسەد بە مەبەستی دەرباز بوونە لە داڕمانی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە.

ئەم گۆڤارەی ئاماژەی داوە بەوەی کە درەنگ یان زوو ئەمریکا کوردەکان بەجێدەهێڵت و ڕێککەوتنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کورد لە سووریا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی بە هەڵبژاردەیەکی گونجاو بەڵام لەبارنەبوو بۆ کورد، ناو دەبات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە