شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-01-28 08:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بژاردەکانی بەردەم پارتی دیموکراتی گەلان لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕایگەیاند تۆمار کردنی دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی پارتی دیموکراتی گەلان لە تورکیا پرسێکی سیاسیە و جەختی کردەوە ئەم پارتە دەتوانێت بە پشتیوانی کردن لە کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچە کاریگەرەکاندا حکوومەت سزا بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئەلمۆنیتۆر بڵاوی کردەوە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت دەیەوێت پارتی دیموکراتی گەلان یان (هەدەپە) هەڵبوەشێنێتەوە.

بەڵام قەدری گۆرسێل شرۆڤەکاری سیاسی پێی وایە ئەم حزبە کوردییە کە لە ڕابردوودا توانی بە شکاندنی بەربەستی 10% بچێتە ناو پەرلەمانەوە، ئەگەر تەنانەت چالاکییەکانی قەدەغە بکرێن، دەتوانێت تەحەدای حکوومەتی ئێستا بکات.

ناوبراو ئاماژی دا بەوەی کە پارتی دیموکراتی گەلان نوێنەری بزووتنەوەیەکە کە چەندین جار چالاکیی پارتەکانی ئەو جووڵانەوە لە تورکیا قەدەغە کراون و ڕایگەیاند: ئەم پارتە ئەگەر لەلایەن سیستەمی دادوەریی تورکیاوە هەڵبوەشێتەوە دەتوانێت چەند ڕێگاچارە لە دژی قەدەغە کردنی چالاکییەکانی و ئەندامەکانی بدۆزێتەوە.

قەدری گۆرسێل ڕوونیشیکردەوە، پارتی دیموکراتی گەلان دەتوانێت لە ڕێگەی پارتەکانی ترەوە یان بەشێوەی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی تورکیا بکات.

ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە هەدەپە دەتوانێت تۆڵە لە حکوومەتی تورکیا بکاتەوە و سزای حکوومەتی ئەردۆغان بدات ئەوەش لەڕێگای پشتیوانی کردن لە کاندیدەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوچە هەستیارەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە