شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2026-06-18 05:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم عەبدی بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیە گرینگە ناوچەییەکان گەیشتە ئیتاڵیا

پوختەی هەواڵ
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیپلۆماسی و سیاسی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژئاوا، گەیشتە ئەورووپا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردانەکەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (SDF) دوای کۆبوونەوەیەکی گرنگ دێت کە دوێنێ لە شاری هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم و تۆم باراک نوێنەری ترەمپ، ئەنجام درا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، مەزڵووم عەبدی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆ بووەوە و تێیدا دۆخی ناوچەکە و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکان تاوتوێ کران.

بەپێی زانیارییەکان، مەزڵووم عەبدی دوای کۆبوونەوەکان لە هەولێرەوە بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوتووە و وەکو وێستگەی یەکەمی سەردانەکەشی، گەیشتووەتە وڵاتی ئیتاڵیا و بڕیارە پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەو وڵاتە، بەرەو فەرەنسا بەڕێبکەوێت بە مەبەستی درێژەدان بە دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاریس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە