سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی توند لەبارەی بڕیارە نوێکەی دادگای فیدارڵی عێراق، بڵاو دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامێکیدا لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵی بە بلۆک کردنی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت: "ئه‌و بڕياره نه‌ک ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵکى کوردستان که هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵکوو ته‌واوى پرۆسه و سهقامگيريى سياسى و ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت".
بارزانی دەڵێت: "بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان له‌لايه‌ن حکوومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێکى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و ستهمکارانهيه".
سەرۆکی هەرێم راشیدەگەیەنێت: "عێراق به پرۆسهيهکى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسهقامگيريدا تێپه‌ڕى تاکوو دواجار حکوومه‌تێک له به‌غدا هاته کايه‌وه که خه‌ڵکى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێکى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى. هه‌موو چاوهڕوانييهک له دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بوو که به پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێکهاته‌کانى عێراق و به ڕه‌چاوکردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و که‌شه ئهرێنييهى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کيشهکانى وڵات، به‌تايبه‌تى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروست بووه و سهقامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته مهترسييهوه!"
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمکدا هاتووە: "ئه‌م بڕياره‌ى دادگه‌ى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م کاته‌دا، جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره دروست ده‌کات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌کردن له ده‌رچوواندنى ياسايهکى تازه بۆ دووباره دامهزراندنهوهى دادگه‌که ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌ک به‌شێکى گرنگ و سه‌ره‌کيى ڕێککه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌کان بۆ دامه‌زراندنى حکوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق".
بۆچوونی بەکارهێنەران