لە پاریس هێرش كرایە سەر ناوەندێكی كلتوری كورد
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر کۆمەڵەی کوردان لە ناوەندی کەلتوری کورد و هێرشبەرەکە دەستڕێژی گولـلەی بەناو ئامادەبوواندا کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا فەرەنسییەکان، کە پشت بە ئامارەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە دەبەستێت، کۆمەڵکوژییەکەی پاریس چوار كوژراو و شەش برینداری لێکەوتووەتەوە.
هەروەها، بەگوێرەی زانیارییەکان، هێرشبەرەکە پیاوێکی تەمەن ٦٠ساڵ بووە و دوای ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن ئامادەبوانەوە دەستگیرکراوە و ڕادەستی پۆلیس کراوە، هاوکات پۆلیس گەمارۆی ناوەندەکەی داوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران