سوودانی بەبۆنەی بڕیاری ناردنی 400 ملیار بۆ هەرێمی کوردستان لەژێر فشاری هەندێک پەرلەمانتاردایە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکى کورد له‌به‌غدا نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى ئه‌و 400 ملیار دیناره ئاشکراده‌کات که سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا بۆ ته‌واوکارى موچه‌ى مانگه‌کانى 11و 12ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستانى بکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له فه‌یسبووکى خۆى نووسیویه‌تى: "هێشتا مه‌ره‌که‌بى دەستنووسەکەی محه‌مه‌د شیاع سوودانی وشک نەبووبوویەوە شەڕ بوو لەسەرئەوەی 400 ملیارەکە دەستکەوتی کێیە!، به‌ڵام تائێستا وەزیری دارایی ڕەزامەندی له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و پاره‌یه دەرنەبڕیوە".
به‌وته‌ى سۆران عومه‌ر، "ناردنی پارەکە دیار نییە کەی دێت، ئەو شەڕەش کە لەسەر هیچ دروستیانکرد زیانی بۆ 400 ملیارەکە هەبوو، سوودانی خستە ژێر فشاری هەندێک پەرلەمانتار کە ناردنی ئەو بڕە پارە هیچ پشتیوانیەکی یاسایی نییە و سکاڵایان تۆمارکرد".
له کۆتاییشدا په‌رله‌مانتاره کورده‌که‌ى به‌غدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "فەرموون دەستکەوتی کێ بوو با بچێت پارەکە بێنێ!".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران