شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-12-14 04:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریای دیموکرات سەرکردەیەک و دوو ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکی دەزگای دژە تیرۆری هێزەکانی سووریای دیموکراتدا ٣ چەکداری داعش دەستگیرکران کە یەکێکیان سەرکردەیەکی داعشە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وتیایدا باسی لەوەکردووە کە هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا شانەکانی داعش کەوتوونەتە جموجۆڵەوە.

هەسەدە دیمەنەکانی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە لە دژی چەکدارانی داعش لە هۆل، تل حەمیس و دێرەزور ئەنجامدرابوو.

راگەیەندرا کە یەکینەکانی دژە تیرۆر (یات) بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی لە دژی ناوچە جیاجیاکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە شانەکانی داعش خۆیان تێدا حەشاردابوو ئۆپراسیۆن ئەنجام دراوە.

ئاشکراکرا، کە لەو ئۆپراسیۆنانەدا سەرکردەیەکی داعش، ٢ چەکدار کە بەرپرسی دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بوون بۆ شانە تیرۆریستییەکان، کە هەوڵیان دەدا هێرش بکەنە سەر کەمپی هۆل و زیندانەکان، دەستگیرکران، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیش بەوانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بە گوێرەی راگەیەندراوی قەسەدە ئۆپراسیۆنەکە لە ٧ تا ١٠ی کانونی یەکەم لە شارۆچکەی هۆل، تل حەمیس و دێرەزور ئەنجامدراوە و ئەو چەکدار دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە کڵاشینکۆف، دەمانچە، نارنجۆکێک، دووربینێک، ٤ رەخت، بڕێکی زۆر تەقەمەنی و ماددەی تەقینەوە، ژمارەیەک تەلەفونی دەستی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە