شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-24 09:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە چەند خێزانێکی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئاسایشی کەمپی هۆلیان بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا چەند خێزانێکی داعش توانیویانە لە کەمپەکە هەڵبێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی، گوتەبێژی هەسەدە لە تویتێکدا رایگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆیات کە بەرپرسن لە پاراستنی کەمپی هۆل، بەئامانج کردووە، لە ئەنجامدا چەند خێزانێکی داعش توانییان لە کەمپەکە هەڵبێن."

شامی دەڵێت، ئەم هێرشانەی تورکیا بۆسەر ئاسایشی کەمپی هۆل "نیازی تورکیا بۆ هاوکاری کردنی خێزانەکانی داعش و ئەندامەکانیان پێشاندەدات بۆ ئەوەی هەڵبێن."

گوتەبێژەکەی هەسەدە راشیگەیاند: "هێزەکانی ئاساییشی ناوخۆ شەش ئەندامی خێزانەکانی داعشی دەستگیر کردووەتەوە کە سێ لەوانە ژنن؛ پێشتر لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆسەر هێزە ئەمنییەکانی کەمپەکە هەڵاتبوون." شامی جەختی لەوە کردەوە، "دۆخەکە ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە."

هاوکات ئارام حەننا، گوتەبێژێکی دیکەی هەسەدە لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەر لە رۆژی چوارشەممە، سوپای تورکیا زیندانی جرکینیان لە قامشلۆ بەئامانج کردووە کە چەکدارانی پێشووی داعشی تێدا بەند کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە