تورکیا هێرشی کردە سەر باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و هێزەکانی سووریا دیموکرات
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات ڕایگەیاند توركیا بۆردوومانى ناوه‌ندێكى هاوبه‌شى دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشه‌ی کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سووریا دیموکرات ڕایگەیاند: توركیا له ڕێگه‌ى هێرشێكى ئاسمانیه‌وه باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى یه‌كینه‌كانى ئهنتى تیرۆر دژه تیرۆرى كوردستانی سووریا كه باره‌گایه‌كى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشیشه بۆردوومان كرد.
له‌و هێرشه ئاسمانیه‌دا له باكوورى حه‌سه‌كه دوو ئه‌ندامى دژه تیرۆر گیانیان لە دەست داوە و سیانى دیكه‌ش بریندار بوون.
هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو شوێنی دەرهێنانی نەوتیان لەناوچەی تربهسپى له كوردستانی سووریا بۆردوومان کرد و له ئێستاشدا ئاگرێكى گه‌وره لەهەردوو شوێنەکە كهوتۆتوه.
شایانی باسە ماوه‌ى سێ ڕۆژه توركیا هێرشى ئاسمانى بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه و تائێستاش به‌رده‌وامه.
بۆچوونی بەکارهێنەران