شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-23 04:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک وەزیرانی عێراق تێمێک بۆ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەی دهۆکەوە ڕادەسپێرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد شیاع سودانی، دامەزراوە فیدرالییە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە تاوەکوو هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە: "محەمەد شیاع سودانی، نیگەرانیی قووڵی خۆی لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوە خەمهێنەرەکان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غاز دەردەبڕێت کە دوایینیان لە شاری دهۆک بوو، سەرەخۆشیی و هاوخەمیی تەواوی خۆی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان رادەگەیەنێت".

هاوکات جەخت کراوەتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەت و دامەزراوە فیدرالییە پەیوەندیدارەکانی عێراقی راسپاردووە، تاوەکوو هاوکاریی تەواوی لایەنە تایبەتمەندەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەر بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پێویستی زانیوە، بە وردی لە هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوانە بکۆڵدرێتەوە و سەرجەم ڕێوشوێنەکانی گەرەنتی کردنی سەلامەتییان بگیرێتە بەر.

لە کۆتاییشدا هیوای چاکبوونەوەی بۆ بریندارانی رووداوەکە خواستووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە