شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-20 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا بە هێرشە تیرۆریستییەکانیەوە دەیهەوێت کوردستان چۆڵ بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات -پەیەدە رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەیاندا، هەر لە شەهبا-وە تاوەکوو دەگاتە قەندیلی کردۆتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) بە ئاژانسی فوراتنیوزی راگەیاندووە: فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا هەموو شوێن و بنکە و پێگەیان کردووەتە ئامانج، هەر لە شەهباوە تاوەکوو دەگاتە قەندیل بە چڕی بۆردوومان کراوە.

ساڵح موسلیم گوتیشی: "فاشیزمی تورک دوا هەناسەکانی دەدات، بۆیە ئەستەمە بزانیت چ هەنگاوێک دەنێت. هێرش و وێرانکاری و خاپوورکردن بەشێک دەبێت لەو کارانەی دەستی بۆ دەبات، چونکە ناچارە ئەمە بکات. پیلانگێڕی ئیستەنبووڵ سەرینەگرت هەموو ئەو شتانەی مەبەستی بوو نەیپێکا و هەموو جیهان دەزانێت سۆیڵو چ پلانێکی قێزەونی داڕشتووە".

ساڵح موسلیم پێیوایە تەقینەوەی شەقامی ئیستیقلال "پیلانێک بوو بۆ دژایەتی کردنێکی نوێی ئەزموونی رۆژئاوای کوردستان" و زیادی کرد: "فاشیزمی تورک هەموو کات دوژمنی کورد بووە. بەهێرشە تیرۆریستییەکانییەوە مەبەستیەتی کوردستان چۆڵ بکات، بەڵام کورد، شار و شارۆچکە و گوندەکانیان چۆڵ ناکەن".

هاوسەرۆکی پەیەدە راشیگەیاند، نازانن دوای ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیانە، ئۆپەراسیۆنی زەوینی نوێ دەکرێت یان هەر بەمە دەوەستن و گوتی: "ئەگەر هێرشی زەمینی دەستپێبکات، کورد جگە لە بەرگریی لەخۆکردن هیچ چانسێکی دیکەی نابێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە