نێچیرڤان بارزانی و سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022.11.15 نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق؛ دووباره پيرۆزبايى لە ناوبراو کرد بۆ ده‌ستبه‌کاربوونى و هيواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا: چاوه‌ڕوانيمان هه‌يه که به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى هه‌يه له پێگه‌ى خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببين له چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان.
بارزانی هه‌موو ئاماده‌يى و پشتگيريى هه‌رێمى کوردستانيشى دووپات کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێکه‌وه‌کارکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات‌دا.
لاى خۆيه‌وه‌سه‌رۆک کۆمارى عێراق، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاسگوزارى بۆ پێشوازى و پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانى، هيواى خواست به هاوکاريى هه‌موو هێز و لايه‌نه سياسييه‌کانى عێراق، بتوانن پێکه‌وه کار بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و کێشه‌کانى ديکه‌ى وڵات به‌گشتى و پاراستنى ئارامى و ئاسايش بکه‌ن.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا داکۆکييان له‌وه کرده‌وه که تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا کليلى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران