شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-11-10 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا مادەی 18ی ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپای پێشێل کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە نوێترین بڕیاریدا ڕایگەیاند، تورکیا مافەکانی 14 پەڕلەمانتاری سەر بە هەدەپەی پێشێل کردووە.

کوردپرێس: بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی "میزۆپۆتامیا" دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بڕیارەکەیدا ڕایگەیاند: فیگەن یوکسەکداغ‌ و 13 پەڕلەمانتاری تری سەر بە هەدەپە بەزیندانیکردنیان لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە، مافی دەنگدان‌ و خۆکاندید کردن‌ و ئازادی ڕادەربڕینیان پێشێلکراوە، ئەمەش پێشێلکردنی مادەی 18ی ڕێککەوتننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپایە.

دادگا ئەوروپاییەکە، هەر لە بڕیارەکەیدا بڕی 184و 600ی یۆرۆی وەک قەرەبووی دارایی لە بەرژەوەندی فیگەن یوکسەغداغ‌ و پەڕلەمانتارانی تری هەدەپە بەسەر حکوومەتی تورکیادا سەپاندووە.

شایانی باسە لەمانگی نۆڤەمبەری ساڵی 2016وە فیگەن یوکسەکداغ‌ و سەڵاحەدین دەمیرتاش‌‌ و ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە و هەزاران کادرو لایەنگری ئەو پارتە ده‌ستگیركراون‌‌ و تائێستا له‌ زینداندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە