له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوبه‌شین، به‌ڵام ناته‌باین
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌ممه‌د لە لێدوانێکی بۆ میدیای حزبەکەی گوتی: "له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئێمه هاوبه‌شین، به‌ڵا ئێمه ركابه‌ری یه‌كدیین، نه‌ك نه‌یاری یه‌كدی، پێویسته ئه‌و دوو چه‌مكه‌ی "ركابه‌ر و نه‌یار" له‌یه‌ك جیا بكه‌ینه‌وه و له‌و پرسانه‌ی كه پێویستیان به هاوڕایی و یه‌كده‌نگی هه‌یه و له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هه‌رێمی كوردستانن پێویسته هاوڕا و ته‌با و كۆك بین".
ناوبراو گوتیشی: "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كانمان پێشوه‌چوونی ئه‌وتۆیان به خۆوه نه‌بینیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ره‌و ئاڵۆزی ههڵنهكشاون."
ئەو بەرپرسە باڵای پارتی باسی لەوەش کرد کە "هه‌ندێك لایه‌نیش هه‌یه وه‌كو په‌كه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵیاندا نییه، چونكه ئه‌وان له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆسه‌پاندن ده‌ده‌ن."
مەحموود محەمەد گوتیشی: له‌گه‌ڵ لایه‌ن و حزبه عه‌ره‌بییه‌كانیشدا، ئێمه خاوه‌نی پرسێكین، هه‌ر لایه‌نێكی عه‌ره‌بی لایه‌نگری به‌دیهێنانی مافه ده‌ستووری و نیشتمانییه‌كانمان بێت، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران