لە پەرلەمانی عێراق 15 په‌رله‌مانتاری کورد هاوپەیمانێتیێکی نوێ پێکده‌هێنن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهکۆنگرهیێکى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌هۆڵى کۆنگره‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گرووپی 15 که له‌په‌رله‌مانتارانى کورد له‌به‌غدا پێکهاتوه ئاشکرای کرد، گرووپی 15 ئێستا هاوپەیمانی هیوایە واته هاوپەیمانی هیوای کوردستانی-مان ڕاگەیاندووه له‌به‌غدا و له‌ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران.
له‌کۆنگره‌که‌دا کاوه محه‌مه‌د ئه‌ندامی فراکسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند: دوای پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌که یه‌که‌م کاریان ره‌تکردنه‌وه‌ی کارکردنی بنه‌مای حزبیانه‌یه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها پێداگیریانه له‌سه‌ر ناسنامه‌ی کوردستانیان و ده‌ستکه‌وته‌کانی کوردستان.
کاوه محه‌مه‌د وتیشی، کارده‌که‌ن بۆ بونیادنانی په‌یوه‌ندییێکی ته‌ندروست له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌روه‌ها کاریش بۆ گێڕانه‌وه‌ی هیوا ده‌که‌ن بۆ هاوڵاتیان که به‌هۆی خراپی دۆخی سیاسییه‌وه متمانه‌یان نه‌ماوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران