شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-10-20 05:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناڕەزایی خۆی له‌سه‌ر دیارنه‌مانى ‌دوو ملیار دۆلارى عێراق دەربڕی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وە‌یه‌كگرتووه‌كان له ‌عێراق له‌سه‌ر دیارنه‌مانى زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلاری ئەو وڵاتە هاته‌ ده‌نگ‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جنین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وەیه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، عێراق نه‌خۆشخانه ‌و خوێندنگه ‌و ئاوى خاوێنى نییه‌ و ئه‌و بڕه‌ پاره‌ زۆره‌ش دیار نه‌ماوه‌.

پلاسخارت ئه‌وه‌شی خستۆته ‌ڕوو، پێویسته‌ ئه‌م پارانه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌ شه‌رعیه‌كانى كه‌ هاوڵاتیانن ‌و ئاماده‌یی هاوكاریى بۆ عێراق به ‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م دۆسیه‌ ده‌ربڕیوه‌.

شایای باسە له ‌عێراق دوو ملیارو 500 ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌3 ترلیۆن ‌و 700 ملیار دینارى عێراقى پاره‌ى باجى هاوڵاتیان له ‌بانكى ڕافیده‌ین دیار نه‌ماوه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە