شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-30 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین دەمیرتاش سکاڵای لە دژی وەزیری ناوخۆی تورکیا تۆمار کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان سكاڵایەکی یاسایی دژ بە سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا تۆمار کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی شارپرێس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە پارێزەرەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە نۆڤەمبەری ساڵی 2016 وە لە زینداندایە رایانگەیاندووە کە ئەو سکاڵایە لەبەرانبەر ئەو تۆمەت و بێڕێزیی و هەڕەشانەدا تۆمار کراوە کە لە دوای هێرشەکەی چەند رۆژی رابردوو بۆسەر بنکەی پۆلیسی مێرسینی تورکیا، سۆیڵوو ئاراستەی دەمیرتاشی کردبوو.

ئەو پارێزەرانە وتوویانە، دەمیرتاش لە دوای هێرشەکە لە تویتێکدا بە توندی هێرشەکەی مێرسینی سەرکۆنە کردووە و جەختی لە بەردەوامیدان لەسەر سیاسەتی دیموکراتی و دژایەتیی کردنی توندوتیژیی کردۆتەوە.

بەڵام لەدوای ئەو تویتەی دەمیرتاش، سۆیڵو چەند لێدوانێکی دەمیرتاشی لە هەژمارە تایبەتییەکەی خۆی بڵاو کردۆتەوە و لەسەریشی نووسیوە: "دەمیرتاشی بکوژ".

سۆیڵو هەر بەوەش نەوەستاوە، بەڵکوو هەڕەشەی لە دەمیرتاش کردووە بەوەی دەیکوژێت و لاشەکەی هاوشێوەی لاشەی گەریلاکانی پەکەکە لە کیسەیەکی زەرددا بۆ کەسوکارەکەی دەنێرێتەوە.

ئەو پارێزەرانە لە سکاڵاکەیاندا باسیان لەوە کردووە کە دەمیرتاش کە لەلایەن سۆیڵووە هەڕەشەی کوشتنی دەکرێت، کەسایەتییەکی ئاسایی نییە، بەڵکوو کەسێکە دەنگی ملیۆنان کەسی وەک هاوسەرۆکی هەدەپە بەدەستهێناوە.

ئەوەشیان وتووە: سۆیڵو هەوڵیداوە لەڕێگای هەڕەشەکردن لەو سیاسیانەی داوای ئاشتیی دەکەن و گرنگی بە جەماوەر دەدەن سووکایەتیی بە دەنگده‌رانی بکات، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە بێرێزیی و هەڕەشەکانی وەزیری ناوخۆی تورکیا لە دەمیرتاش قۆستنەوەی ئەو دەرفەتەی کە دەوڵەت پێیداوە، وەک تاوان هەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە