شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-30 08:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانەی ئەمنی عێراق دەستگیر کردنی  12 داواکراوی داعشی لە کەرکووک و نەینەوا ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاوی کردەوە، 12 تیرۆریستیی داواکراویان دەستگیر کردووە لە هەردوو پارێزگای نەینەواو کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاوی کردۆتەوە، بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکانیان مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکووک پرۆسەیەکیان ئەنجام دا لە چەند ناوچەیەکی پارێزگاکە و توانیان 7 ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیر بکەن کە بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواکراو بوون و هێرشی تیرۆریستیان ئەنجام داوە دژی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و کەرکووک.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی راشیگەیاندووە، مەفرەزەکانیان لە پارێزگای نەینەوا بەپێی هەوڵەکانی دەزگای هەواڵگری 5 ئەندامی رێکخراوی داعشیان دەستگیر کردووە کە لەنێوانیاندا سەرکردەیەکی دیاری داعشی تیادایە کە کاری راهێنان بووە بە چەکدارانی داعش، دوای وەرگرتنی وتەکانیان رەوانەی لایەنی دادوەریی کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە