شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-29 08:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەترسیی هێرشی تورکیا بۆسەر کوردی سووریا هێشتا جیددیە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- مەزڵۆم کۆبانی هۆشداری دەدات کە ئەگەر تورکیا دەرفەتێکی دیکەی دەست کەوێت بەبێ کوشتنی کات هێرش دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری لۆمۆندی فەرەنسی، ڕاگەیاند ئەگەری هێرشی تورکیای بۆ سەر ناوچەکانی لە ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریا لە ئارادایە.

ناوبراو لەم گفتوگۆیەدا باسی لە شکستهێنانی تورکیا لە بەدەست هێنانی گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕووسیا کرد بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکانی سووریا، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دوو وڵاتە هیچ گەرەنتییەکیان بە کورد نەداوە کە هێرشەکەی تورکیا ئەنجام نەدرێت.

مەزلۆم کۆبانی جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی کورد-عەرەبی ئاشووری لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئامادەن ڕووبەڕووی ئەگەری هێرشی تورکیا ببنەوە.

فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ داڵغەی سەرەکیی هه‌موو لایه‌ک مامه‌ڵه‌کردن بێت له‌گه‌ڵ شانه‌ نووستووەکانی داعش.

مه‌زلۆم عه‌بدی راشیگه‌یاند که‌ تورکیا بەردەوان هەوڵی ئەوە دەدات کە شوێنێکی له‌م وڵاته‌دا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی کورد له‌ سووریا له‌ناو ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە