چه‌کدارانی داعش له قه‌ره‌ته‌په ڕووبەڕووی سوپای عێراق بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چه‌کدارانی داعش له ناوچه‌ی نارین له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په ڕووبەڕووی هێزە عێراقییەکان بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی هێزه‌کانی لیوای 53ی فیرقه‌ی یه‌کی سوپا له ناوچه‌ی نارین له سنووری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی سوپای عێراق، پێگه‌یه‌کی چه‌کدارانی داعشیان بۆردوومان کرد و له‌ئه‌نجامیشدا چوار تیرۆرست کوژراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌ش کرد، "له کاتی بۆردوومان کردنی پێگه‌که‌ی تیرۆرستانی داعش، هێزه ئه‌منییه‌کان رووبه‌ڕووی هێرشێکی تیرۆرستان بوونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامیشدا تیرۆرستێک کوژراوه، هاوکات سه‌ربازێکی سوپا و ئه‌ندامێکی که‌تیبه‌ی ئه‌ندازیاری مه‌یدانی برینداربوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، هێزه‌کانی فڕۆکه‌وانی عێراق به‌رده‌وامن له‌چاودێری کردنی جموجۆڵی تیرۆرستانی داعش و له ئێستاشدا برینداره‌کانی هێزه ئه‌منیه‌کان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران