شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-24 10:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕێگا دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سوپای تورکیا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە دروست کردنی چوار ڕێگا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕوودا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە تورکیا لە سنووری ناحیەی کانی ماسێ سەر بە قەزای ئامێدی لە خاکی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە سێ مانگە کار لە دروست کرنی رێگەیەک دەکات کە چەندین گوند دەکەونە سەر ئەو رێگەیە.

رێگەکە لە گوندی دەشتانێی سنووری کانی ماسێ دەستپێدەکات و بە دەڤەری نهێلێ دەڕوات تاوەکوو دەگاتە سەری کۆرک و گوندی بناڤیا.

پڕۆژەی دروست کردنی رێگەکە بەردەوامە و گەیشتووەتە نزیک گوندی هەلوەی موسڵمانان، هەروەها نزیکترین گوندی ئاوەدانیش لەو رێگەیە، گوندی تڕوانشە کە خەڵکی تێدایە و بەردەوام دەوروبەری بۆردوومان و تۆپباران دەکرێت.

تورکیا هەروەها لە هەمانکاتدا کار لە دروست کردنی سێ رێگەی دیکەیش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە