ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه مامەڵە لەگەڵ دۆخی وڵات‌دا بکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ھادی عامری سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی فه‌تح له به‌غدا رایگه‌یاند عێراق به دۆخێكی سیاسی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مشه‌و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ھادی عامری، سه‌رۆكی ھاوپه‌یمانیی فه‌تح له به‌غدا كۆبوونه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و تێپه‌ڕاندنی به‌ربه‌سته‌كان كرا و هه‌نگاوه‌كانی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌ی عێراقی تێكه‌وتووه تاوتوێ كرا.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له گفتوگۆ و رێككه‌وتنی نیشتمانی كرده‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و هاوبه‌شیی راسته‌قینه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی: "عێراق به دۆخێكی سیاسی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر بكه‌ن".
بۆچوونی بەکارهێنەران