شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-17 18:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکەی هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردسان- دوای نزیکەی دوو هەفتە لە هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی، جارێکی دیکە وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 17-09-2022، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، نیگەرانییەکانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە نەڕەویونەتەوە و جارێکی دیکە هەڕەشەی کردووە کە دەستلەکار دەکێشێتەوە، ئەگەر پارتی و یەکێتی دەست لە کاروباری وەزارەتەکەی وەربدەن.

شایانی باسە وەزیری پێشمەرگە لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە؛ لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەربەست لەزگین، بریکاری وەزیرە و وەکوو کەسی یەکەمی حیزبەکە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەژمار دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە