شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-16 16:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، بە فەرمی داوای دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کردەوە بە مەبەستی پێکهێنانی حکوومەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی، عارف حەمامی پەرلەمانتار لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، بە فەرمی داواکاری پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کراوە کە دوای تەواوبوونی چلەی ئیمام حسێن پەرلەمان دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا واژۆی ١٨٣ پەرلەمانتار هاوپێچی داوافەرمییەکە کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

عارف حەمامی ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەنگاوی یەکەم بە ئامانجی کاراکردنەوەی پەرلەمان و دەستپێکردنەوەی دانیشتنە ئاساییەکانییەتی و بەگوێرەی یاساش سەرۆکی پەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەی نییە رێگری بکات لە دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە