وتەبێژی حکوومەتی هەرێم وەڵامی نەوەی نوێ لەبارەی دیارنەمانی 22 ملیاردۆلار داهاتی نەوت دەداتەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له کۆنفڕاسێکی رۆژنامه‌وانیدا وەڵامی ئیدیعاکانی بەرپرسانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی دیارنەمانی ٢٢ ملیار دۆلار داهاتی نەوت دەداتەوە و دەڵێت ته‌نها 45%ی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی حکوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
جووتیار عادل کۆی گشتیی داهات و خه‌رجییه‌کانی حکوومه‌تی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، کابینه‌ی نۆیه‌م هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه و له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌ت هه‌موو کاره‌کانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕوون و شه‌فاف بۆ هاوڵاتییان خستوه‌ته‌ڕوو.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد، "ئاماده‌کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌کانی بواری نه‌وت و غاز له‌لایه‌ن کۆمپانیای دیلۆیته‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌شێوه‌یه‌کی وه‌رزی ته‌واوی بابه‌ته‌کانی به‌رهه‌مهێنان، فرۆشتن، داهات و خه‌رجییه‌که‌ی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاو ده‌کرێته‌وه".
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "مه‌سروور بارزانی له‌و کاتانه‌ی که پێویست بوبێت له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه کۆبووه‌ته‌وه یان به‌شێوه‌ی کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی باسی له کار و پرۆژه و پلانه‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌م کردوه بۆ رایگشتی کوردستان، ئێمه‌ش وه‌کوو فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رۆژانه داتا و زانیارییه‌کانی حکوومه‌تمان به‌شێوه‌ی داتا و هه‌واڵ بڵاو کردوه‌ته‌وه، ده‌مانه‌وێت بڵێین که به شاهیدی میدیاکان ئه‌م کابینه‌یه زۆرترین زانیاری داوه‌ته رای گشتی و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و رێچکه‌یه".
ناوبراو ڕایگەیاند کۆی گشتی داهاتی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له داهاتی نه‌وتی، نانه‌وتی، ته‌مویلی حکوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانان پێکدێت، بریتی بووه له 46.3 تریلیۆن دینار.
جووتیار عادل وتیشی کۆی گشتیی خه‌رجیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که له مووچه، خه‌رجییه‌کانی نه‌وت، به‌کارخستن، وه‌به‌رهێنان و کرێی وێستگه‌کانی کاره‌با هه‌روه‌ها دانه‌وه‌ی به‌شێک له قه‌رزه‌کان پێکدێت، بریتی بووه له 49 ترلیۆن و 800 ملیار دینار.
سه‌باره‌ت به تێکڕای داهاتی نه‌وتی فرۆشراوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێژه‌ی 55%ـی ئه‌و داهاته بۆ خه‌رجی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان، هه‌نارده‌کردن، کۆگا کردن و گواستنه‌وه خه‌رج کراوه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی 45%ـیشی وه‌ک داهاتی سافی گه‌ڕاوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی حکوومه‌ت.
بۆچوونی بەکارهێنەران