بۆ کشانەوە لە پەرلەمانی عێراق پێویستە لایەنە سیاسییەکان بە شێوەی فەرمی داوامان لێبکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیده‌کاته‌وه، هیچ لایه‌نێک به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له پارتی کردبێت له په‌رله‌مانی عێراق بکشێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، ئەندامی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بە میدیای حزبەکەی ڕاگه‌یاند، هیچ حزب و لایه‌نێکی سیاسی له عێراق به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له پارتی دیموکراتی کوردستان نه‌کردووه له په‌رله‌مانی عێراق بکشێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، پێویسته ئه‌و جۆره داواکارییانه به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه ئاراسته‌مان بکرێن، نه‌ک له رێگه‌ی بڵاو کراوه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران