شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-09 12:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گەندەڵی بە سزادانی سەرەکانی گەندەڵی لەناودەچێت نەک بە گرتنی دەڵاڵەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی، رایگەیاند، گەندەڵی و لەدەستدانی متمانەی خەڵک، دوو ترسناکترین مەترسین لەسەر کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی نووسینگەکەیدا هاتووە ئەو قسانەی مەلا بەختیار، لەمیانی کۆبوونەوەیەکیدا هاتوون لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسی و مەدەنی و ژمارەیەک رۆشنبیر.

مەلا بەختیار لەبارەی سیاسەتی لایەنە کوردییەکان لە عێراق لە دوای هەڵبژاردنەکانی وتویەتی: "ئاقڵی سەرکردایەتی سیاسی گەلێک ئەوەیە ناکۆکی بەرامبەرەکانیان دەقۆزێتەوە، نەک بچێتە ناو ناکۆکییەکانیانەوە! کە بەداخەوە ئێمە چوینە ناو ناکۆکییەکانیانەوە. هیچ کاتێکیش سیاسەت بە بەڵکوو بەڵکوو ناکرێت! سیاسەت لەسەر بنەمای هاوکێشەی ماتماتیکی دەکرێت!"

مەلا بەختیار راشیگەیاندووە "گەندەڵی و لەدەستدانی متمانەی خەڵکی دوو ترسناکترین مەترسییەکانن لەسەر کوردستان و وتیشیشکستی عەسکەری هێزی رەسەن لەناونابات، بەڵکوو لەدوا ئەنجامدا بەهێزی دەکات! بەڵام تاچەند لە گەندەڵی یان هۆکاربیت بۆ گەندەڵی، ئەوەندە متمانە دەدۆڕێنیت."

جەختیشی کردۆتەوە کە: "دەبێ هەمووان باش بزانن گەندەڵی بەگرتنی دەڵالەکان لەناو ناچێت، بەڵکوو بە سزادانی سەرەکانی گەندەڵی لەناو دەچێت!".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە