شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-09-07 08:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە مێردین شەڕێکی قورس لەنێوان چەکدارانی PKK و سوپای تورکیا ڕوویدا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ڕۆژی ڕابردوو پێکدادانێکی قورس لەنێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی پاراستنی گەل لقی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە مێردین ڕوویدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بۆردوومانی ناوچەکانی نسێبین سەربە پارێزگای مێردین لەلایەن سوپا تورکیاوە، ڕۆژی ڕابردوو پێکدادانێکی قورس لەنێوان هێزەکانی تورکیا و هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لقی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) لەم ناوچەیە ڕوویدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا و سەرچاوە خۆجێیەکان ئەم پێکدادانانە لە گوندەکانی چالێ و بێزێکێ سەر بە ناوچەی نسێبین بەردەوام بوون.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانی و زیانەکانی ئە ڕووبەڕووبوونەوەیە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە